١٩ تشرینی دووەم ٢٠٢٥ - ١٢:٤١
Source: Mehrnews
ناوەڕۆکی بڕیارنامەی ئەورووپا دژی ئێران لە ئاژانسی وزەی ئەتۆمی

مێدیایەکی ڕۆژاوایی وردەکاری نوێی لە ڕەشنووسی بڕیارنامەی ئەمریکا و ترۆئیکای ئەورووپی لە دژی ئێران لەە ئاژانسی وزەی ئەتۆمی ڕاگەیاند.

 ئەمریکا و ترۆئیکای ئەورووپی ڕەشنووسی بڕیارنامەیەکیان لە دژی ئێران پێشکەشی شۆرای حوکامی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی کرد.

بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، ئەو ڕەشنووسە داوا لە ئێران دەکات کە لە هەندێک بواردا وەڵامدەر بێت و ئیزنی سەردانی ناوەندە ئەتۆمیە بوردمان کراوەکان و پاشەکەوتی ئۆرانیۆمی پیتێندراوی خۆی بدات.

پێشتریش هەەندێک مێدیا ڕایانگەیاندبوو کە ئەو ڕەشنووسە هەشت بڕگەی هەیە و بڕیارە لە کۆبوونەوەی داهاتووی شۆرای حوکامی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی لە ڕۆژانی 28 بۆ 30 ی خەزەڵوەر پێشکەش بکرێت و دەنگی لەسەر بدرێت.

لە ئەو ڕەشنووسەدا هەروەها داوا لە ئێران کراوە کە چالاکیە ئەتۆمیەکانی خۆی لەوانە پیتاندن و لێکۆڵینەوە و گەشەە و پڕۆژەکانی هاوپەیوەند بە ئاوی قورس ڕابگرێت.

سێ وڵاتی ئەورووپی داوایان لە ئێران کردووە یاساکان بپارێزێت و زانیاریە ئەتۆمیەکانی خۆی بخاتەە بەردەستی ئاژانس. ڕەشنووسی ئەو بڕیارنامە پاگەندەی کردووە کە ئێران پابەندی ڕێککەوتنی پادمان بە پێێ گرێبەەستی قەدەغەی پەرەپێدان بە چەکی ئەتۆمی نییە. ڕەشنووسەکە ڕایگەیاندووە کە ئاژانس لە درێژەی 5 مانگی ڕابردوودا ئەگەری چاوەدێری کردنی ناوەند و ئۆرانیۆمی پیتێندراوی ئێرانی نەبووە و ئەگەری تاقی کردنەوە لە ئەو بارەی لەدەست داوە.

Your Comment

You are replying to: .
captcha